مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵە لە شاری کامێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

18:34 - 6 خەرمانان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "سینا سادقی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری کامێران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵدەریی "هێرانا" لەوبارەیەوە نووسیویەتی: "ئەو مێرمنداڵە بەهۆی هێندێک کێشەی بنەماڵەیی لە ڕێگای خواردنی "قورسی برینج" هەوڵی خۆکوژی داوە.

پاش گواستنەوەی ئەو مێرمنداڵە بۆ نەخۆشخانە و هەوڵی کادری پزیشکی بۆ ڕزگارکردنی لە مردن بێئاکام بووە و بەهۆی ژاراویبوونی جەستەی گیانی لەدەست داوە.