مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:30 - 17 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "زانیار نادری" کوڕی "ئەحمەد"، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو مێرمنداڵە، خەڵکی گوندی "بانی لەوانـ"ـی شاری جوانڕۆیە.

 لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی تەوریوەر بە ناوی "شاخەوان ڕۆستەمی" بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە تەمەنی ١٢ ساڵە و پۆلی شەشی سەرەتایی بووە.