مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

11:27 - 23 بانەمەڕ 2720

کاتژمێر ١ی شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکه "پەسوێـ"ـی شاری پیرانشار، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی "سەمیع شەریفیان" کوڕی "حەسەن" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان نیوە شەو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو مێرمنداڵە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی "سەمیع شەریفیان"، لە "سپری" کەڵکیان وەرگرتووە و "سپریـ"ـان بە سەر دەموچاوی باوک و دایکی "سەمیعـ"ـیش پاشیوە و ئەو ژن و مێردەیان ئازار داوە.

ئە سەرچاوەیە هەورەها دەڵێت: "هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک بەو بنەماڵەیە ئەو مێرمنداڵە کوردەیان دەسبەسەر کردووە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مێرمنداڵە کوردە لەبەر دەستدا نییە.