مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:00 - 20 بەفرانبار 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار، مێرمنداڵێک بە ناوی "محەممەد غەفاری"، کوڕی "شارام" و تەمەن ١٦ ساڵ لە بەندی ورمێ بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مێرمنداڵە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار، مێرمنداڵێک بە ناوی "سپێهر ئاهەنی"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.