مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:07 - 4 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی هەژاری و دەسکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕەزبەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "ڕامین نەبەردی"، کوڕی "ڕەسووڵ"، خەڵکی شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە کوردە، لە ناوچەی زەوییەکانی شارەداریی مەهاباد، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.