مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:28 - 16 بەفرانبار 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار، مێرمنداڵیک بە ناوی "سپێهر ئاهەنی"، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مێرمنداڵە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەوڵی خۆکوژیی داوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانبار، مێرمنداڵێک بە ناوی "نیما خوسرەوی"، کوڕی ناسر و خەڵکی سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.