مێرمنداڵێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:42 - 20 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی کێشەی خەمۆکییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو، مێرمنداڵێکی سەقزی بە ناوی "هادی سەمەدیان"، تەمەن ١٥ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو مێرمنداڵە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسین بە لوولەی گازی ماڵەکەی خۆیانەوە، خۆی کوشتووە.

ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی شانازی شاری سەقز، ڕووی داوە.

"خەمۆکی" یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان کە تاک لەو کاتەدا هەست بە خەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی، بێچارەیی و ھەست بە فەرامۆشکراوی و بێھیوایی دەکات.