مێرمنداڵێک و لاوێک لە پارێزگای سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

12:06 - 11 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، مێرمنداڵێک بە ناوی "شەهداد نێعمەتی" تەمەن ١٣ ساڵ کوڕی محەممەدنەجیب خەڵکی گوندی "تەختە"ی بەخشی ناوەندیی شاری سنە، هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە "کوردپا"ی ڕایگەیاندووە: "ئەو مێرمنداڵەیە بەهۆی تووشبوون بە "خەمۆکی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو: "شەهداد نێعمەتی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە".

لەلایەکی دیکەوە، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "کارزان سابیری" خەڵکی شاری کامیاران، هەوڵی خۆکوژی داوه و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە بە خواردنی حەبی "برینج" هەوڵی خۆکوژی داوە.