مێرمنداڵێک لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

10:49 - 28 رەشەمه 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، مێرمنداڵێک بە ناوی "پێشەوا ڕەحمانی‌فەر"، تەمەن ١٥ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان، پێشەوایان بە "لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ئەو مێرمنداڵە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.