مێرمنداڵێک لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:29 - 10 بەفرانبار 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانبار، مێرمنداڵێک بە ناوی "نیما خوسرەوی"، کوڕی ناسر و خەڵکی سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مێرمنداڵە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەوڵی خۆکوژیی داوە.

نیما خوسرەوی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، مێرمنداڵێک بە ناوی "دیمەن بایەزیدی"، کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی مەهاباد، بە هۆکاری ناڕوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە بە خواردنی حەبی برینج خۆی کوشتبوو.