مێرمنداڵێک بەهۆی تەقینەوەی تانکێری سووتەمەنییەوە گیانی لەدەست دا

09:56 - 14 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، بەهۆی تەقینەوەی تانکێری سووتەمەنییەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "عەبدولواحید گەردوون"، کوڕی "محەممەد"، خەڵکی گوندی "خورینجـ"ـی شاری پیرانشار، بە ۆی تەقینەوەی تانکێرێکی سووتەمەنی، بەسەختی بریندار و دواتر بەهۆی ڕێژی زۆریی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست دا.

بنەماڵەی ئەو مێرمنداڵە کوردە، لە حاڵی شۆرنەوەی ئەو تانکێرە سووتەمەنییەدا بوون کە بە هۆکاری ناڕوون تانکێرەکە تەقاوەتەوە و بووەتە هۆی ئەو ڕووداوەوە.

ئەو ڕووداوە لە گوندی "گردەبەنـ"ـی شاری پیرانشاردا ڕوویداوە.