مێر منداڵێکی خەڵکی مەریوان بۆ لیگی ئێران هەڵبژێردرا

16:30 - 18 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: یاریزانێکی تۆپی پێ لە شاری مەریوان بۆ لیگی باڵای ئێران هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، \"سارۆ محەممەدی\" مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری مەریوان، کە لە تیمی \"پارسیانی مێهر\" دا یاری دەکات، بە ناوی باشترین یاریزانی هێرشبەری حەوتووی هەشتەم، لە لیگی تاران هەڵبژێردراوە.

یاری تۆپی پێ لە نێوان مێرمنداڵان و گەنجاندا زۆر بایەخی پێ دەدرێت و چەند سالێکیشە کە لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێران چ لە ئاستی ژنان و چ لە ئاستی پیاواندا گەنجانی کورد توانیویانە تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ناوبانگ دەرکەن و لە بەشە جۆڕاوجۆرەکاندا وەک کاراتە، تۆپی پێ و زۆرانبازی و... هتد، لە پلەیەکی بەرزدا بدرەوشێنەوە.