مێر منداڵێك لە سەقز كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

16:15 - 4 بەفرانبار 2711
كوردپا: مێر منداڵێكی تەمەن 15 ساڵەی كورد خەڵكی گوندی پیرعومەران لە سەقز كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەقز، هادی شەریفی كوڕی ئەمیر تەمەن 15 ساڵ و خەڵكی گوندی \"پیرومەران\"ی سەر بە بەخشی میرەدێ‌ رێكەوتی 3ی بەفرانباری 1390 خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

هەواڵنێری كوردپا لە زاری شایەتحاڵانەوە رایگەیاندووە، كە هادی شەریفی لە بنەماڵەیەكی هەژار و دەسكورتە و سەرقاڵی كرێكاری بووە و بەردەوام بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانی زەخت و گوشاری كاریی لەسەر بووە.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بە دەیان نموونەی خۆکوژی، خۆسووتاندن لەناو سەرباز و ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران رووی داوە.