میکائیل مینبەری بۆ زیندانی سنە گوێزرایەوە

18:31 - 5 خەرمانان 2722

ئەمڕۆ شەممە ٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل مینبەری" خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، بۆ زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی میکائیل مینبەری و ناوبراویان دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەبەزری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا.