میلاد عەبدی لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرت

11:51 - 16 سەرماوەز 2722

میلاد عەبدی، خوێندکاری مەددکاریی زانکۆی علامە تەباتەبایی و خەڵکی شاری سەقز، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە ناڕوونی چارەنووسی لە زیندانی ئێڤین، دەستی داوەتە مانگرتن له خواردن.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو خوێندکاره کوردە لە ١١ ڕوژ پێشەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و لە بارودۆخێکی نالەباردا دەژیت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: میلاد عەبدی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا دوو جار پەیوەندیی تەلەفۆنیی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و هێزە ئەمنییەتییەکان، ناوبراویان ناچار کردووە کە بە زمانی فارسی قسە لەگەڵ بنەماڵەکەی، بکات.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو؛ ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە، باوکی میلاد لە سەرەتای دەسبەسەرکردنیدا هەتا ئێستا، چەند جار سەردانی زیندانی کردووە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی کوڕەکەی، بەڵام وڵامێکی ڕوونی وەرنەگرتووە.

ئەو خوێندکارە کوردە ڕۆژی دووشەممە ۱٦ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوە.

میلاد عەبدی تەمەن ۲٤ ساڵ خەڵکی گوندی "یازیبڵاغی" شاری سەقزە و خوێندکاری مەددکاریی زانکۆی عەلامە تەباتەباییە.