میرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە شاری سنە خۆی کوشت

16:06 - 31 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: ڕەوتی خۆکوژیەکان لە شارەکانی کوردستانی ئێران نە تەنیا لە ناو گەنجەکاندا پەرەی سەندوو، بەڵکوو ئەو کردەوەیە لە ناو میرمنداڵان بووه‌تە باو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕ، میرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە یەکێک لە گەڕەکە هەژار و پراوێزخراوەکانی (کانی کوزەڵە)ی شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

شوناسی ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٠ ساڵە بە ناوی\"د.ا\" ڕاگەیەنراوە.

\"\"\"د.ا\" لە کاتێکدا بنەماڵەکەی لە ماڵ نەبوونه دەستی داوەتە ئەو کارە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەو میرمنداڵە بە ناڕوونی ماوەتەوە.

کارناسانی دەروناسی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان، کێشەکانی هەژاری، بنەماڵەیی، خەمۆکی گوێپێنەدان بە داوکاری منداڵان بە هۆکاری خۆکوژی لە نێو میرمنداڵان بە ئەژمار دێ.