میرسوڵتان ئەمیری لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا

17:11 - 7 رێبەندان 2721

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "میرسوڵتان ئەمیری" خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "پەیوەندییدار بە مادەی سڕکەر"، لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

هەروەها ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، حوکمی لە سێدارەدانی "شەهریار ئەمیری" کوڕی میرسوڵتان ئەمیری، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن میدیا ناخۆییەکان یان سەرچاوەیەکی فەرمییەوە، ڕانەگەیەندراوە.