میدیاکانی سەر بە سپای پاسداران: ئیجلال قەوامی دژە شۆڕش و سەر بە میدیاکانی بێگانەیە

21:14 - 7 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: کاناڵە تێلگرامییەکانی سپای پاسداران نیسبەت بەشداری ئیجلال قەوامی، چالاکی مافی مرۆڤ و بوارەکانی کۆمەڵایەتی هۆشداریان بە بەرپرسانی دەوڵەتی دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاناڵە تێلگرامییەکانی سپای پاسدران لە شاری سنە دژی چالاکییەکانی ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤی کورد لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی دژکردەوەیان لە خۆیان نیشان دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سنە نیسبەت ئەو مەسەلەیە بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: کاناڵە تێلگرامییەکانی سەر بە سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی چەند دەقێک لە تێلگرام ئیجلال قەوامییان \"بە نفووزی و دژە شۆڕش\" ناودێر کرد.

بەپێی هەواڵی ئەو سەرچاوەیە، یەکێک لە کاناڵە تێلگرامییەکان لەژێر ناوی\"خبر سری\" چالاکی دەکات کە لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە سپا بەڕێوە دەبردرێت.

ئەو کاناڵەی سپا ڕایدەگەیەنێ، \"ئیجلال قەوامی دژە شۆڕشە و چەند جارێک ڕێبەری نیزام بە نیسبەت بەشداریی کەسانی نفووزی لە هێندێک ناوەندە حکوومەتییەکان هۆشداری دابوو.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا میدفیاکانی سەر بە سپای پاسداران بە بەشداری ئەو چالاکە مافی مرۆڤە لە هێندێک لە کۆبوونەوە چاپەمەنییەکانی هەواڵنێران ناڕەزایەتی و داوای هەڵەسوکەوتی یاسایی لەگەڵ ئیجلال قەوامی بکرێت.

ئیجلال قەوامی چالاکیی ڕۆژنامەوانیی خۆی لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوییەوە دەست پێکردوە، و ئێستا بە یەکێک لە ڕۆژنامەوانە ناسراوەکانی کوردستان بەئەژمار دێت.

دەستەواژەی\"ضد انقلاب\" لە ئەدەبیاتی سیاسی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بوە کەس یان جەریاناتێک دەوترێ کە چالاکی سیاسی ئەو کەس و لایەنانە بە پێچەوانەی سیاسەتی فەرمی حکوومەتی ئێستا ئێران بێت.