میداڵی زانستیی زانکۆی تاران بە مامۆستایەکی کورد بەخشرا

15:07 - 25 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتندا، میداڵی زانستیی زانکۆی شاری تاران بە مامۆستا سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی بەخشرا.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی بونیاتنەری بەشی فیقهی شافعی لە زانکۆی تاران و ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانکۆ ئازاد و هەروەها داڕێژەری ئەزموونی زانستیی مامۆستایانی لە زانکۆکانی ئێرانە.

هەر بەم بۆنە و هەروەها ٦۰ ساڵ خزمەتی دادپەروەرانە بە سوننی مەزهەبەکان لە ئێران خەڵاتی زانستیی زانکۆ تارانی پێشکەش کرا.

هەروەها زانکۆی کوردستانیش بۆ یەکەمجار لە خەڵاتی زانستیی پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی ڕوونوێنی کرد، کە ئەم خەڵاتە بڕیار وایە ساڵانە پێشکەش بە ڵێکۆڵەرانی فقهی شافعی بکرێت.