میاندووئاو؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

17:35 - 25 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمین حەسەن‌زادە" و "مستەفا بلاژ" خەڵکی گوندی "ساروقامیشـ"ـی شاری میاندووئاو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و ئەوانیان بۆ لێپرسینەوەی ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوون.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کورەکەیان بێئاکام، ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.