مۆسیقا لە زانكۆكانی ئێراندا قەدەغە كرا
14:48 - 18 رەشەمه 2715
ئاژانسی كوردپا: دوابەدوای وتەكانی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی لە دژی بەڕێوەچوونی كۆنسێرت لە زانكۆكاندا، نوێنەرایەتیی وەلی فەقیه لە زانكۆكانی ئێراندا بە پەسەندكردنی ئاییننامەیەك، بەڕێوەچوونی كۆنسێرت و فێركردنی مۆسیقایان بە تەواوی قەدەغە كرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەكانی ئێران، بەپێی ئەو ئاییننامەیە، كەڵك وەرگرتن لە مۆسیقا تەنیا بە شێوەی \"لاوەكی\" و \"مەرجدار\" لە بەرنامەی كاری زانكۆكاندا ڕێگەی پێ دراوە.
لەو ئاییننامەیەدا \"ئەركی سەرەكیی زانكۆكان، بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی زانست، هونەر و گەشەپێدانی هێژامەندییە ڕەوشتییەكانە و برەوەپێدانی مۆسیقا بە بەشێك لە كار و ئەركی زانكۆ نازانرێت\"، واتە مۆسیقا نەك بە زانست، بەڵكوو بە هونەریش لە قەڵەم نادرێت.
ئاییننامەكە هەروەها شەش مەرجی بۆ ئەو جۆرە مۆسیقایە داناوە كە بریتین لە: \"بەهێزكردنی شوناسی نەتەوەیی ئێرانی و گونجان لەگەڵ ڕیوشوێنە ئیسلامییەكان\"، \"ناوەڕۆكی ڕێنوێنیدەر بۆ هاندان بەرەو ئەركە ئەخلاقی، كۆمەڵایەتی، سیاسی و ئینقلابییەكان\"، \"بەهێزكردنی ڕۆحی زانستی، باوەڕبەخۆبوون و مەیلی پێشكەوتن\"، \"كەڵك وەرگرتن لە گۆرانیبێژ و كەسایەتییە ڕێگەپێدراوە فەرهەنگییەكان\"، \"هەڵنەخڕاندنی هەستە ورووژێنەرە سێكسییەكانی تایبەت بە كۆِڕ و كۆبوونەوەكانی خۆشی و ڕابواردن\" و \"دووربوون لە شیعر و ناوەڕۆكەكانی هاندەری بێسەروبەری، بێهیوایی، و غافڵبوون لە ئەركی مرۆیی و بەندەگی\".
سەرەڕای ئەوەش، مادەی ٤ی ئەو ئاییننامەیە، بەڕێوەچوونی كۆنسێرت و بەرنامە سەربەخۆكانی مۆسیقای بە كارێكی دوور لە ئەركەكانی زانكۆ زانیوە و بە گشتی قەدەغەی كردووە.
ئەو ئاییننامەیە هەروەها فێركردنی مۆسیقای لە زانكۆكانی ئێراندا قەدەغە كردووە و تەنیا بۆ ئەو خوێندكارانە ڕێگەی پێ داوە كە مۆسیقا بەشێك لە وانەكانی خوێندنیانە.
پێشتر و بەپێی بڕیارێكی دیكەی ڕیبَەری كۆماری ئیسلامی، وەرزارەتی خوێندنی باڵای ئێران بەڕێوەچوونی گەشت و سەیرانی تێكەڵاوی خوێندكارانی كچ و كوڕیشی قەدەغە كردبوو.