مۆحسێن عەزیزی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا

13:07 - 10 پووشپەڕ 2722

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن عەزیزی" خەڵکی شاری شنۆ پاش دەسبەسەری بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەری لە "پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پاڕێزەر" بێبەری کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەرەوها ئەوەشی خستە ڕوو هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ـی پووشپەڕ، مۆحسێن عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بوونی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژ بەو دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.