مووچەی زیندانیانی "سەرقاڵی كار" لە زیندانی دیزڵئابادی كرماشان كەم كرایەوە
14:37 - 6 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: لەلایەن لێپرسراوانی زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشانەوە مووچەی ئەو زیندانییانەی كە لەناو زیندان سەرقاڵی كارن، كەم كرایەوە.
بەپێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی 3 مانگی رابردوودا مووچەی ئەو زیندانییانەی كە ئەندامی \"رێكخراوی زیندانەكانی وڵات\"ن و لەناو زیندانی دیزڵئاباد سەرقاڵی كاركردنن، كەم كراوەتەوە و هاوكات هەزینەی ئەو غەزا و خواردنانەی كەلە كاتی كاردا پێیان دەدرێت لێیان وەردەگیرێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زنیدانی دیزڵئابادی كرماشانەوە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ئەو كارە كە لەلایەن خاوەن كار و ریكخراوی پشتیوانی لە زیندانییانەوە ئەنجام دراوە، بە پێشنیاری بەرپرسانی زیندان بووە هەتا زەخت و گوشاری زیاتر بخرێـتە سەر بەندكراوان.
پێشتر مووچەی زیندانیانی سەرقاڵی كار لەناو زیندان نیوەی مووچەی كرێكارانی دەرەوەی زیندان بووە و ئێستا ئەو بڕە پارەیەش كەمتر كراوەتەوە.
زۆرینەی زیندانیانی سیاسیی پارێزگای كرماشان لەناو زیندانی \"دیزڵئاباد\" دەستبەسەرن.
ئەو كارە لە كاتێكدا بەڕێوە دەچێت كە رێكخراوی پشتیوانی لە زیندانییان بە فەرمانی بەرپرسانی باڵای وڵات بۆ باشتر بوونی دۆخی ژیانی زیندانییان دامەزراوە.