مورتەزا سەیدی بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شاری قودس کرا

16:53 - 15 رەزبەر 2722

مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شاری قودس کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەر پێ گەیشتووه، بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ لە ژێر ناوی یەکیەتیی کرێکاران بە گوتاری کۆمۆنیستی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات"، دەبێت ڕۆژی ٢ی خەزەڵوەر لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شاری قودس ئامادە بێت.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ئەمساڵ، مورتەزا سەیدی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرابوو.

مورتەزا سەیدی، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١، لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاریی دیکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.