مورتزا سەیدی پاش ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەری لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا

11:39 - 20 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، "مورتزا سەیدی" چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کراوە.

مورتزا سەیدی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوە، لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاریی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە کرێکارییە، زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.