موختار زارعی بە تۆمەتی \"کۆبوونەوە و تەبانی\" تاوانبار کرا

21:56 - 24 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی دانیشتووی شاری سنە بە دانانی کەفاڵەت ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، موختار زارعی، چالاکی مەدەنیی کوردی دانیشتووی شاری سنە بە دانانی کەفاڵەت ئازاد کرا.
ناوبراو بە تۆمەتی \"کۆبوونەوە و تەبانی\" تاوانبار کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، موختار زارعی پاش سەردانی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سنە دەسبەسەر و بۆ زیندان گوازرایەوە. ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە لە دادگادا بە \"بێڕێزی کردن بە ڕێبەری، تێکدانی بیروڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژی نیزام\" تاوانبار کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گلاوێژی ئەمساڵ، ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکی لە گرتووخانە ئازاد کرا.