موجاهیدین: دانی ئیمتیازی زیاتر بە ئێران ئەو ‌حکوومەتە دەست ئاوەڵاتر و ملهۆرتر دەکات

21:43 - 10 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: رێبەری یەکێک لە گەورەترین ئۆپۆزیسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بۆ یەکەم جار بەشداری لە کۆنگرەی سنای ئامریکادا کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، باب کورکر بەرپرسی کۆمیتەی پیوەندییەکانی دەرەوەی سنا لە مەجلێسی نوێنەرانی ئامریکا داوای لە مریەم رەجەوی، یەکێک لە رێبەرانی رێکخراوی مجاهدینی خەڵک کرد سەبارەت بە داعش وتووێژ بکەن.

بەشداری خانمی مریەمی رەجەوی لە رێگای ویدیۆ کونفرانسێک بوو و ئەمە یەکەم جارە کە یەکێک لە ئەندامانی شورای میللی بەرگری لە کۆنگرەی وڵاتە یەکگرتووەکان بەشدار بێت.

ناوبراو بەشێک لە قسەکانی خۆی تەرخان کردوو بۆ بناژۆ خوازی ئیسلامیی و کێشەی دەسەڵات خوازی لە ناوچە و وتی: حکوومەتی ئێران یەکێکە لەسەرچاوە سەرەکیەکانی بناژۆخوازی ئیسلامی کە لە ناوچە و جیهان هەڵسوکەووت دەکات.

لە کۆبوونەوەی گوێگرتنی رۆژی رابردوو لە ژێر ناوی\"داعش و شام: پێناسەی دوژمن\"بەرێوەچوو. رێبەری مجاهدینی خەڵک، حکوومەتی ئێرانی بە\"پدر خواندە\"گرووپی حکوومەتی ئیسلامیی وهەندێک هەوڵی بۆ بنبڕکردنی بناژۆخوازان بە حسێب دێت.

دەرکردنی هێزەکانی سپای قوودس لە عێراق، هاووکاری هێزە رادیکالەکان بۆ رووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد و گرتنی هەموو رێگاکان لە ئێران بە مەبەستی دەست پێراگەیشتنی بە چەکی ناوەکی لەو هەوڵانە بوون کە مریەم رەجەوی لە پێش چاوی گرتبوو.

بە پێی راپۆرتی رادیو فەردا لە زاری هەواڵدەری ئاسۆشیتێدپرس، لەو کۆبوونەوەیە دا رەجەوی بە رخنەگرتن لەو بە ناو رێکەوتنە، رایگەیاند: کە بە دانی ئیمتیازی زیاتر ئێران ملهۆڕتر و سەرکێشتر دەبێت.

بەو شێوەیەی کە هەواڵدەریی موجاهدینی خەڵکی ئێران رایگەیاندووە: رێبەری موجاهیدین لە قسەکانی خۆیدا لە کۆمیتەی پیوەندییەکانی دەرەوە \"رێزگرتن لە مافی کەمایەتییە قەومی و مەزهەبییەکان\"لە ئێران و\"جیا کردنەوەی دین لە دەوڵەت\"دووپات کردەوە.

رابێرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئامریکا لە سووریە و دانیەل بینجامین رێکخەری پێشووی ئامریکا لە کاروباری شەڕ لەگەڵ تێرۆریسم، لە موخالفینی رێبەری موجاهدینی خەڵکی ئێران بوون لە کۆنگرە.

شورای میللی بەرگیری لە پووشپەری ١٣٦٠ی هەتاویدا، لەلایەن مەسعود رەجەوی رێبەری ئەو رێکخراوە دامەزراو و وەکوو لقی سیاسی ئەو رێکخراوەیە بە ئەژمار دێت. لە ئەساسنامەی رێکخراوی موجاهیدین رووخانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێداگری لە سەر کراوە.