منداڵێکی کورد لە "ژمێریاریـ"ـی بیرکاریدا پلەی دووهەمی بەدەست هێنا

12:02 - 6 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی کورد، توانی لەسەر ئاستی ئێراندا، لە "ژمێریاریـ"ـی بیرکاریدا پلەی دووهەم بۆ خۆی تۆمار بکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، کچێکی کورد بە ناوی "ئاتێنا جەعفەری"، تەمەن ١١ ساڵ، خەڵکی شاری قروە، لە بواری "ژمێریاریـ"ـی بیرکاریی "چۆرتکە"دا، لە نێوان ٨٠٠ بەشداربوو لە ئاستی ئێراندا، توانی پلەی دووهەم بۆ خۆی تۆمار بکات.

ئەم منداڵە کوردە توانیویەتی لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ خولەکدا، ١٤٩ پرسیاری ژمێریاریی بیرکاری وڵام بداتەوە و هەروەها مۆڵەتی بەشداریکردن لە کێبڕکێکانی تایبەت بە بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢٠، وەربگرێت.