منداڵێکی کار لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:52 - 19 جۆزەردان 2720

حەوتەی ڕابردوو، منداڵێکی کار بە ناوی "ئارمین" تەمەن ١١ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "جەعفەرئاوا"ی کرماشان، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لەگەڵ دایە گەورەی، بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژیی دا.

حەوتوونامەی مەلیکان لەو بارەیەوە لە زاری خوشکی "ئارمین" بڵاوی کردووەتەوە، حەوتووی ڕابردوو بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی ئارمین لەگەڵ دایە گەورەی، بە مەبەستی خۆکوژی بەستەیەک حەب دەخوات و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و هەوڵی پزیشکەکان بۆ ڕزگارکردنی و بێئاکام بوونی هەوڵی پزیشکەکان، ئەو مێرمنداڵە گیانی لەدەست داوە.

ئەو حەوتوونامەیە لە زاری "جەعفەر دانش‌پەروەر" بڵاوی کردووەتەوە کە خوێشکی ئارمین کە لە بێهزیستی بووە، پاش گیانلەدەستدانی دایکی بەهۆی شێرپەنجەوە، بە بیانووی گیانلەدەستدانی دایکی دەیهێننەوە بۆ ماڵەوە، پێش لە نەورۆز نەنکی ئەو کچە لەگەڵ خۆی دەیبات بۆ سواڵکردن کە لەلایەن بێهزیستییەوە بۆ ناوەندی ڕاگرتن دەیگوازنەوە، بەڵام هەوڵەکانمان بۆ ڕاگرتنی لە بێهزیستی بێئاکام مایەوە و بێهزیستی بە بیانووی "قەرەجبوون" ئەو منداڵە کە شێوەی ژیانی ئەوان بە هەمان شێوەیە، ناتوانین ڕایبگرین.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئارمین کە بۆ پێدانەوەی تەرمەکەی پێویست بووە، هێشتا لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای شاری کرماشان لە جێگای پێنەدانی پارەی خەواندنی دایکی ئارمین  لە نەخۆشخانە ڕاگیراوە، بەڵام پاش ٣ ڕۆژ، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان ئەو بنەماڵەیە داوای ناسنامەکەی ئارمین دەکەن کە بەرپرسانی نەخۆشخانە دەڵێن ئەو ناسنامەیە ون بووە.