منداڵێکی کار لە ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:47 - 3 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، منداڵێکی کار بە ناوی "مەتین مستەفایی" تەمەن ١٠ ساڵ، کوڕی "ئەیووب" خەڵکی گوندی "چاوەڕەشـ"ـی ناوچەی باراندۆزی ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵە لە دووکانێک خەریکی کار بووە و پاش لێدانی لەلایەن باوکیەوە، خۆی کوشتووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو منداڵە ١٠ ساڵەیە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ئازەربایجان لە ورمێ ڕاگوێزراوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "بەهۆی لێدان و دەرکەوتنی شوێنی ئازار و ئەشکەنجە لەسەر جەستەی مەتین، هەتا ئێستا پزیشکی یاسایی تەرمی ئەو منداڵەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووەتەوە".