منداڵێکی کار بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە گیانی لە دەست دا

18:00 - 11 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، منداڵێکی کار بە ناوی "ماردین سڵامەتییان (کوردە)" تەمەن ١٠ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی قورسی برینەکانییەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی جەستەی لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دووکانێکی میکانیکی لە گەڕەکی "میرئاوا"ی بۆکان ئەو منداڵە لەگەڵ وەستاکارەکەی تووشی سووتانی جەستە بوون.

ماردین سڵامەتییان لەو ڕووداوەدا تووشی ڕێژەی سووتاویی ٨٥٪ و وەستاکارەکەشی تووشی سووتاویی ٣٥٪ هاتبوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە ورمێ، کرابوون.