منداڵێکی مەریوانی وەکوو کەمتەمەنترین هونەرمەندی ئاسیا و ئوقیانووسییە دیاری کرا

15:10 - 1 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی مەریوانی لە لایەن شۆرای جیهانیی پیشە دەسکردەکانەوە وەکوو کەمتەمەنترین هونەرمەندی ئەو بواره دیاری کرا.

ئەم هونەرمەندە کە ناوی ئاروین خوسپییه، لەدایکبووی ساڵی ١٣٨٨ لە شاری مەریوانه، که لەگەڵ دایک و بابی خەریکی چنینی کڵاشە.

ئەم منداڵە دەسڕەنگینە هەر لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە، ئەم کارەی دەست پێ کردووە و ئێستا کە ٩ ساڵ تەمەنیەتی به یەکێک لە شارەزایانی بواری کڵاشچنین بە ئەژمار دێت.

ئاروین که لە لایەن شۆرای جیهانیی پیشە دەسکردەکانەوە، وەکوو کەمتەمەنترین هونەرمەندی ئەم بوارە ناسراوە، لە بنەماڵەیەکدا دەژی که سێ نەسڵە بەم کارەوە خەریکن و له پاڵ ٤ هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەدا لە شاری مەریوان، بەم کارەوە خەریکن.

شاری مەریوان لە ساڵی ڕابردوودا، وەکوو شاری جیهانیی کڵاش دیاری کرا.

هونەری کڵاشچنین وەکوو یەکێک له پیشە دەسکردەکانی کوردستان له لیستی ئاماری ئاسەوارە جیهانییەکانی شۆرای جیهانیی پیشە دەسکردەکانە.