منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ لە شاری یاریی زرێوار گیانی لەدەست دا

12:49 - 4 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوە، منداڵێکی سنەیی تەمەن ٤ ساڵانە، لە کاتی یاریکردنی لە شاریی یاری گۆلی زرێواری مەریوان، گیانی لەدەست دا.

ئەو منداڵە تەمەن چوارساڵە لە کاتی یاریکردن، بەهۆی بەربوونەوە لە "بەلەمی سەبا"ی شاری یاریی گۆلی زرێوار، گیانی لەدەست دابوو.

ئەو منداڵە لەو ڕووداوەدا، سەری بە سەختی بریندار و بەهۆی خوێنبەربوونی جەستەیی، پێش لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دابوو.

لەو پەیوەندییەدا، فەرمانداری مەریوان ڕایگەیاند: "هەتا کاتی ڕوونبوونەوەی ئەم ڕووداوە و شاری یاری گۆلیی زرێوار دادەخرێت".

پارێزگاریی سنە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "لەگەڵ هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک لەمەڕ ئەو ڕووداوە، بە شێوەی جیددی هەڵسووکەوت دەکەین.

کۆنبوون و پرتووکاویی کەرەستەکانی یاری لە شاری یارییەکان و ناستانداربوونی ئەو کەرەستانە، زۆر جار گیانی هاووڵاتییان دەکاتە قوربانی.