منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە دستی زڕدایکی کوژرا

13:53 - 18 پووشپەڕ 2720

منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی "ژیار" لە جوانڕۆ، لەلایەن زڕدایکەوە کوژرا.

جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: "زڕدایکی ژیار، ماوەی یەک ساڵە لەگەڵ باوکی ژیار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و پاش دەسبەسەرکرانی دانی بە تاوانی کوشتنی ئەو مێرمنداڵەدا ناوە".

"محەممەد ڕەزا ئامۆیی" ڕایگەیاند: "بکوژەکە دانپێدانانی کوشتنی ژیاری بەهۆی بوونی ئەو مێرمنداڵە و کەم مێهریی باوکی ژیار بەنیسبەت خۆی گەڕاندووەتەوە".

زڕدایکی ژیار، پاش لێدان و بڕینی دەستی ئەو مێرمنداڵەیە، لە بەرزاییەک فڕێی داوەتە خوارەوە.

دایکی ژیار لە حاڵێکدا کە تەمەنی کوڕەکەی یەک ساڵ و نیو بووە، لەگەڵ مێردەکەی لە یەک جیا بوونەتەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.