منداڵێک لە دیواندەرە لە کاتی سەیراندا بووە قوربانی
14:47 - 14 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە کاتی سەیرانی رۆژی \"سێزدە بەدەر\"دا تووشی رووداوی ماشێن بوو و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی ١٣ی خاکەلێوە منداڵێک بەناوی \"تورەج وەیسی\" خەڵکی گوندی \"وزمان\"ی ناوچەی دیواندەرە لەکاتی گەشت و سەیراندا بەهۆی کەمتەرخەمیی شۆفێری ماشێنێکەوە گیانی لەدەست دا.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی رابردوو بەهۆی پێکدادانی ٢ ماشێن لە \"ئیسلامئاباد\"ی سەربە ئوستانی کرماشان ٥ ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا.
هەر لەو پەیوەندییەدا جێگری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران رایگەیاندووە، لە رێکەتی ٢٤ی رەشەممەوە هەتا رێکەوتی ١٢ی خاکەلێوە ٥٣٧ رووداوی هاتووچۆ لە وڵاتی ئێران رووی داوە و ٧٠ هاووڵاتیش بوونەتە قوربان