منداڵانی ئیلامی رێزیان لەرۆژی \"جیهانیی منداڵ\" گرت+وێنە

13:14 - 19 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: لەیەكێک لەپاركەكانی ئیلام رۆژی جیهانیی منداڵان بە وتنەوەی دروشمی\" سڵاو، من منداڵم\" و یاری كۆلارە( بادبادک) بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پاركی بووستان(چغا سبز)‌ی ئیلام شایەتی شادی و خۆشی ئەو منداڵانە بوو، كە هاوكات لەگەڵ شوێنەكانی دیكە رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی منداڵانیان بەڕێوە برد.

دەوترێت جێژنی رۆژی منداڵان لەشاری ئیلام لە سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان و ئێران بەشكۆتر بەڕێوە چووە.

هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردۆتەوە، منداڵەكان بە دڵێكی پڕ لە خۆشییەوە كۆلارە رەنگاورەنگەكانیان بەرەو ئاسمان هەڵدەدا.

لەلایەكی دیكەوە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٦‌ی رەزبەر لە بەرزاییەكانی چۆغا سەوز جێژنی بووكەڵە، وێنەگری، وێنەكێشان و چەندین یاری دیكەی منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوە چووە.

جێژنی و خۆشی رۆژی جیهانی منداڵان لەگەڵ پێشوازیی گەرمی منداڵان و بنەماڵەكانیان بەرەوڕوو بوو، کە بەداخەوە لەورۆژەدا منداڵێك بەهۆی لەبەر چاو نەگرتنی ئیمەنی و هەروەها ستاندار نەبوونی كەرەسەكانی یاری تووشی برینداری بوو.

٨‌ی ئۆكتۆبر (١٦‌ی رەزبەر) وەكوو رۆژی جیهانی منداڵان دیاری كراوە و ئەو جێژنە لەئێران بۆ ماوەی یەك حەفتە و لەژێر ناوی حەفتەی منداڵا بەڕێوە دەچێت.

هاوچەشنی ئەو رێوڕەسمە لە شارەكانی دیكەی ئوستانی ئیلام و ٢٢ ناوەند و كانوونی پەروەردەی فكری دیكەش بەڕێوە چووە.

ساڵی رابردووش جێژنی رۆژی جیهانیی منداڵان لە پاركی چوغا سەوز بەڕێوە چووبوو.
\"22560.jpg\"

\"22562.jpg\"

\"22563.jpg\"

\"22564.jpg\"

\"22565.jpg\"

\"22566.jpg\"

\"22567.jpg\"