منداڵئازاری لە ورمێ، منداڵێکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

21:01 - 14 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کیژۆڵەیەکی پێنج ساڵە کە لە لایەن باوەژنیەوە ئازاری جەستەیی دراوە، لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ خەوێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ستایش\"، کیژۆڵەیەکی پێنج ساڵە، لە لایەن باوەژنیەوە ئازاری جەستەیی دراوە و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە ستایش بکەوێتە نەخۆشخانە و لەوێ بەستەریی بکەن.

لە ئێستادا ستایش لە نەخۆشخانەی \"خومەینی\"ی شاری ورمێیە و بە هۆی ئازاری جەستەییەوە، تووشی ئاڵۆزیی دەروونیش بووە.

ساڵانە لە ئێراندا بە سەدان نموونە ئازاری جەستەیی لەسەر منداڵان و ژنان تۆمار دەکرێت و لەم بوارەشەوە حکوومەت هیچ هەنگاوێکی ئەوتۆی نەناوە.