٤٤ منداڵ و مێرمنداڵ لە پارێزگای سنە تووشی کۆرۆنا بوون

12:29 - 11 بانەمەڕ 2720

"ئارەزوو فەلاحی" بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنه، باسی لە تووشبوونی ٤٤ منداڵ و مێرمنداڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە پارێزگای سنە کرد کە ٢ مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵ  و مێرمنداڵێکی تەمەن ٢ ساڵە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

"فەلاحی" ڕایگەیاندووە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ،٥٦  منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ٦ هەتا ١٨ ساڵ، کە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنایان هەبووە ئەنجامی تاقیکاری دەریخستووە ٣٣ کەسیان تووشی کۆرۆنا بوونه.

بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، لەو ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، ٥٧  منداڵی تەمەن ژێر ٥ ساڵ، تاقیکاری کۆرۆنایان بۆ کراوە کە ١١ کەسیان تووشی کۆرۆنا ببوون.