"من دەنگ نادم"، بوو بەهۆی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە ورمێ

11:14 - 24 رێبەندان 2719

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی "ئازاد عەزیزی" کوڕی "عومەر"، بەهۆی هەگەڵگرتنی پلاکاردێک کە لە سەری نووسرابوو، "من دەنگ نادەم" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە زمانی "کوردی و ئازەری" لە سەر ئەو پلاکاردە نووسیبووی "من دەنگ نادەم" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێت پاش دەسبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان لە ناوەندە قەزایی و ئەمنیییەتییەکان، بێ‌ئاکام بووە.

پێشتریش لە ساڵی ٩٧، ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ورمێ لە دەسبەسەری دابوو.