٨٠٠ ملیارد تمەن لەبودجەی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێكەم كرایەوە
13:32 - 15 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بە مەبەستی تاوتوێكردنی و ئەنجامدانی توێژینەوە سەبارەت بە بووژاندنەوەی گۆلیورمێ،نزیک بە ٧٣٠ ملیارد تمەن بودجە لەبەر چاو گیراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لێژنەی وەزیرانی دەوڵەت لە دانیشتنی دوو رۆژی رابردوودا نزیك بە ٧٣٠ ملیارد تمەن بودجەیان بۆ زیندوو كردنەوە و بووژاندنەوەی گۆلی ورمێپەسند كردووە.
تەرخان كردنی ئەو بودجەیە هاوكاتە لەگەڵ بارینی باران و بەو هۆیەشەوە ئاوی گۆلی ورمێلەزیادی داوە و ئەو بودجەش تەنیا بۆ چوار مانگی كۆتایی ئەمساڵە.
وتەبێژی دەوڵەتی حەسەن رۆحانی لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەو بودجەیە بۆ چوار بیاڤ لەبەر چاو گیراوە.
قەدەغە كردنی زەوییە كشت و كاڵییەكانی بۆ باخات، پێشگیری لە بەفیڕۆ چوونی ئاوی بەنداوەكان، كەم كردنەوەی ٨%ی بەكارهێنانی ئاو لەسەرجەم بەشەكان و چاندنی گەنم لە جێگای چەوەندەر ئەو چوار بیاڤە بوون كە لەلایەن محەممەدباقر نەوبەختەوە باسی لێوە كراوە.
گرووپی فریاكەوتنی گۆلی ورمێیەك هەزار و ٤٦٧ ملیارد تمەنیان بۆ بووژاندنەوەی گۆلی ورمێبە دەوڵەت پێشنیار كردبوو كە ٨٠٠ ملیارد تمەنی كەم كراوەتەوە.
گواستنەوەی ئاوی جەغەتوو بۆ تەتەهوو، گواستنەوەی ئاو لە چۆمی كەڵوێ، گەڵاڵەی بایر هێشتنەوە(نكاشت)، گواستنەوەی ئاوی چۆمی ئاجی چای بۆ گۆلی ورمێ، ئاودێریی مكانیزاسیون، بوونی جوغرافیایەكی دیاری كراوی زەوییە كشت و كاڵییەكان لەو پێشنیارانەن كە سەبارەت بە بووژاندنەوەی ئاوی گۆلی ورمێلەبەر چاو گیراوە.
لەحاڵی حازردا گۆلی ورمێیەك ملیارد میتری چوارجای ئاو هەیە و ئەوە لەحاڵێكدایە كە دەبێبەشێوەی ستاندارد ١٤ میلیارد میتری چوارجا ئاوی هەبێ.
بەڕێوەبەری گەڵاڵەی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێبە هەواڵدەریی ئیرنای وتووە، بودجەی گواستنەوەی ئاو لە چۆمی كەڵوێو گەڵاڵەی بایر هێشتنەوە لەو بودجە تەرخان كراوە سڕاوەتەوە.
لەتوێژینەوەكانی بەڕێوەبەرانی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێدا سێئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات و دوو وەزارەتی كەشاوەرزی و وزە و هەروەها رێكخراوی ژینگەپارێزی بەشدارن.
لە ئەگەری جێبەجێكردنی گواستنەوەی ئاوی چۆمی كەڵوێ، ٧٠٠ میلیارد میتری چوارجا ئاو رەوانەی گۆلی ورمێدەكرێ، بەڵام هەتا ئێستا ئەو گەڵاڵەیە جێبەجێنەكراوە و لەگەڵ كێشەی یاسایی و دارایی بەرەوڕوویە.
سەعید خزری ئەندامی لێژنەی زانستی زانكۆی كوردستان بە رۆژنامەی شەرقی راگەیاندووە، گواستنەوەی ئاوی كەڵوێكێشەی نێودەوڵەتی و ١ئۆپۆلیتیكی دروست دەكات و خەسار بە سەردەشت، پیرانشار، نەڵۆس و چەندین ئاوایی دیكە دەگەیەنێو لەلایەكی دیكەوە ئەو چۆمە ١٥٠ میتر لە خوارەوەی گۆلی ورمێ دایە و بۆ گواستنەوەی ئاوەكەی دەبێبودجەیەكی زۆر لەبەر چاو بگیرێ.
گۆلی ورمێگەورەترین زەریاچەی ئێران و دووهەمین گۆلی ئاوی سوێری جیهانە، ئاوی ئەو گۆلە زۆر سوێرە و ئاوی چۆماوەكانی تەتەهوو، جغەتوو، گادەر، باراندۆز، شارچای، نازلوو و زۆڵا دڕژێتە ناو گۆلەكەوە.
هەنووكە ئەو گۆلە لە دۆخی نالەبار و ویشك بوون دایە و دەوڵەتی یازدەیەم بۆ رزگار كردنی ستادی بووژاندنەوەی داناوە كە ئەو ستادە هەتا ئێستا ٢٧ پێشنیاریان بۆ رزگار كردنی بە دەوڵەت داوە.