محەمەد مواردینیساری: لە هێندێک شاری ئوستانی ئیلام ئیدارەکانی وەکوو فەرهەنگ و ئیرشاد حاڵەتی نیوە داخراویان بەخۆیانەوە گرتووە
13:59 - 2 سەرماوەز 2714
کۆتاییەکانی حەفتەی رابردوو ئەنجومەنی فەرهەنگی – هونەریی \"ویرا\" لە ئوستانی ئیلام وەک گرووپی برەودان بە کتێب خوێندنەوە لە تاران رێزی لێگیرا و لە ماوەی یەک ساڵی رابردووشدا دوو چالاکی فەرهەنگی لە چوارچێوەی فستیڤاڵێی شێعری کوردیی منداڵاندا و کۆڕی رێزلێنان لە شاکە و خان مەنسوور بەڕێوەچوو، کە لە میدیاکاندا بە شێوەی بەرچاو رەنگی دایەوە.
ئەو چالاکییانە لەو ناوچەیە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچن، کە ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئوستانی ئیلام رایگەیاندبوو: ١٨٠ ملوێن تمەنیی ئەو ناوەندە، تەنیا وڵامدەری لە سەدا ١٠ی پێویستییەکانی بیاڤی فەرهەنگی و هونەریی ئوستانی ئیلامە.
دۆخی بڵاڤۆک و چاپەمەنی و دەنگدانەوەی فستیڤاڵەکان لە نیوان لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەردا لە ئوستانی ئیلام، تەوەرەی دیمانەی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا لەگەڵ محەمەد مورادی نیساری چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی ئیلامە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە دەڵێت: چاپەمەنییە کوردییەکان لە ئیلام وەکوو چاپەمەنییەکانی ناوەند سەرنجیان پێ نادرێ و بەهۆی نەبوونی پەورەردە کران بە رێنووسی کوردی، ئۆگریی خەلک بۆ چاپەمەنییەکان کەمتر بۆتەوە.
ناوبراو لە وڵامی ئەوە پرسیارەدا کە ناوەندە حکوومەتییەکان چ رۆڵێکیان لە دابین کردن لایەنی ماڵی و چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکاندا هەیە، گوتی؛ \" فەرهەنگ و تایبەتمەنیی ئەدەبیات لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا سەربەخۆیە و هیچ ناوەندێک ناتوانێ بە تەنیا خاوەندارەتیی لێ بکات، بەڵام ناوەندە دەولەتییەکان دەتوانن بەستێنی باشتر و شیاوتر بۆ چالاکیی فەرهەنگی بەڕەخسێنن و تێچووی بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییانە دابین بکەن.
هەروەها لەو پەویەدییەدا دەشڵێت: راستییەکەی ئەوەیە، کە کێشەی هونەرمەندان، نووسەران و شاعیران هەمووی بۆ کارکردنی ناوەند و ئیدارە دەوڵەتییەکان ناگەڕێتەوە. بە واتایەکی دیکەئەگەر شێعر و ئەدەبیات پێشکەوتةێک بە خۆیەوە ببینێت، بە دلنیاییەوە بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییانە ناگەڕێتەوە لە پلەی یەکەمدا ئەوە خودی شاعیرەکانن کە دەتوانن چالاک بن یان ناچالاک، کە هەتا ئیستاش ژمارەیەک لە شاعیران لێبڕاوانە سەرقاڵی چالاکیی فەرهەنگی نین و زیاتر خۆیان بە پەراوێزەکانەوە سەرقاڵ کردووە، نەک ناوەرۆکی دەق.
مورادی نیساری باسی لەوەش کردووە، ساڵی رابردوو چوارینەیەکی فارسیم لەژێر ناوی \"ژەنینی کەمان بە مشار\" چاپ و بڵاو کردەوە و ناوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵیش کۆمەلە شێعرێک، کە بەرهەمی شاعیری ئەرمەنی – ئێرانی بوو،، وەرگێرایە سەر زمانی کوردی.
بۆ خوێندنەوەی دەقی فارسیی ئەم وتوێژە سەردانی بەشی فارسیی ئاژانسی کوردپا بکە.
ئەو چالاکییانە لەو ناوچەیە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچن، کە ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئوستانی ئیلام رایگەیاندبوو: ١٨٠ ملوێن تمەنیی ئەو ناوەندە، تەنیا وڵامدەری لە سەدا ١٠ی پێویستییەکانی بیاڤی فەرهەنگی و هونەریی ئوستانی ئیلامە.
دۆخی بڵاڤۆک و چاپەمەنی و دەنگدانەوەی فستیڤاڵەکان لە نیوان لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەردا لە ئوستانی ئیلام، تەوەرەی دیمانەی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا لەگەڵ محەمەد مورادی نیساری چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی ئیلامە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە دەڵێت: چاپەمەنییە کوردییەکان لە ئیلام وەکوو چاپەمەنییەکانی ناوەند سەرنجیان پێ نادرێ و بەهۆی نەبوونی پەورەردە کران بە رێنووسی کوردی، ئۆگریی خەلک بۆ چاپەمەنییەکان کەمتر بۆتەوە.
محەمەد مواردینیساری: ژمارەیەک لە شاعیران لێبڕاوانە سەرقاڵی چالاکیی فەرهەنگی نین و زیاتر خۆیان بە پەراوێزەکانەوە سەرقاڵ کردووە، نەک ناوەرۆکی دەق
محەمەد نیساری سەبارەت بە هاتوچۆ و سەردانی چالاکانی فەرهەنگی لە سنە، ورمێ و مەهاباد دەڵێ: دەکرێ لە رەهەندی جیا جیاوە بۆ ئەم مەسەلەیە بڕوانین، ئەگەر مەبەستی ئێوە چاوپێکەوتن و سەردانی راستەوخۆ بێت، لە راستیدا لەم سالانەدا بەهۆی پەرە گرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانو بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆری ئەدەبی لەو چەند ئوستانە، بەشداریی شاعیران زۆرتر و زیاتر بووە و ئەمەش بۆتە هۆی چوونەسەرەوەی ئاستی پێکەوە هەڵکردن و هاوبیریی نێوان نووسەران و شاعیران. بەڵام لە راستیدا تەنیا ئەوە بەس نییە و لەلایەکیشەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پێویستە بوار بۆ بەشداریی شاعیرانی کورد لە ئوستانەکانی دیکەدا بڕەخسێنن، بۆ ئەوەی ناسیاوی و پەویەندییەکی باشتر لە رەوتی شێعری و دەفرایەتیی ئەدەبی دروست ببێت.ناوبراو لە وڵامی ئەوە پرسیارەدا کە ناوەندە حکوومەتییەکان چ رۆڵێکیان لە دابین کردن لایەنی ماڵی و چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکاندا هەیە، گوتی؛ \" فەرهەنگ و تایبەتمەنیی ئەدەبیات لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا سەربەخۆیە و هیچ ناوەندێک ناتوانێ بە تەنیا خاوەندارەتیی لێ بکات، بەڵام ناوەندە دەولەتییەکان دەتوانن بەستێنی باشتر و شیاوتر بۆ چالاکیی فەرهەنگی بەڕەخسێنن و تێچووی بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییانە دابین بکەن.