محەمەد مستەفایی راپۆرتێكی پێشكەش بە ئەحمەد شەهید كرد
15:21 - 13 سەرماوەز 2711
كوردپا: محەممەد مستەفایی پارێزەری پلە یەكی دادگوستەری لەگەڵ ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئێران، لە پاریس دیداری كرد.
لەو دیدارە یەك سەعاتەدا، پرسەكانی پێوەندیدار بە پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن \"محەمەد مستەفایی\"یەوە خرانە بەرباس كە بەبێ هێنانی ناوی قوربانیانی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، بەگشتی گۆشە نیگایەك لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران خرایە روو كە گرینگییەكی تایبەتیان هەبووە.
لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا، بە كورتی باس لە چۆنیەتیی دادگاییەكان، پارێزەرانی دادگوستەری، چۆنیەتیی پێڕاگەیشتن بە دۆسیە حقووقی و كەیفەرییەكان و هەروەها و زیندانەكانی ئێران كراوە و دەست نیشانیان كردووە كە هەتا پازدەیەمی دێسامبری ئەمساڵ وردەكارییەكانی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن \"محەممەد مستەفایی\"یەوە پێشكەش بە ئەحمەد شەهید بكرێت.
محەمەد مستەفایی پارێزەری پلە یەكی دادگوستەری و دەبیری پێشووی كۆمیسۆنی مافی مرۆڤی كانوونی پارێزەرانی دادگوستەریی تاران بووە.
دەقی پوختەی ئەم راپۆرتە لە بەشی وتاری بەشی فارسیی ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە.