محەممەدڕەزا مورادی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان دەسبەسەر کرا

11:10 - 25 جۆزەردان 2722

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، محەممەدرەزا مورادی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٩ی شەوی سێشەممە هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە سێنفییەیان لە پێش ماڵەکەی دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند: "هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی محەممەدڕەزا مورادی ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایلەکەی ئەو چالاکە سێنفییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە سێنفییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، "محەممەدڕەزا مورادی" بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.