محەممەدسدیق ئەمیری، ئەندامی هەیئەتی زانستیی زانکۆی ئازادی سنە دەسبەسەر کرا

16:15 - 20 سەرماوەز 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز، محەممەدسدیق ئەمیری، ئەندامی هەیئەتی زانستیی گرووپی ژمێریاریی زانکۆی ئازادی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو مامۆستایەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا، دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: تاکوو ئیستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو مامۆستایە لەبەر دەستدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: محەممەدسدیق ئەمیری ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەز، لە کۆبوونەوەی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی ئازادی سنە، لە پشتیوانیی ڕاپەڕینی سەرتاسەری بەشداری کردووە و بەیاننامەیەکی لەو پەیوەندییەدا، خوێندووەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو مامۆستایە زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.