محەممەد نیک‌پەی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

10:44 - 24 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد نیک‌پەی" کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکی لە زیندانی سنە، ئازاد کراوە.

محەممەد نیک‌پەی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەیی یاسایی لە ملەی سەوڵەت‌ئاوای سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.