محەممەد مەحموودزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:37 - 13 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مەحموودزادە" خەڵکی شاری بانە بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٢٦ ساڵەیە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تۆمەتبار، کردبوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو و  بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، ڕاگوێزرابوو.