محەممەد موكری، رۆماننووسی كورد كۆچی دوایی كرد
16:03 - 17 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە شاعیر و رۆماننووسی كورد، \"محەممەد موكری\" بە نەخۆشیی كتوپڕی دڵ كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ناوەندەكانی هەواڵی هەرێمی كوردستان، محەممەد موكری شاعیر و رۆماننووسی كورد بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 17ی بانەمەڕ بەهۆی نەخۆشیی كتوپڕی دڵ كۆچی دوایی كرد و بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەكەی لە مزگەوتی بەختیاریی شاری سلێمانیەوە بەرەو گۆڕەستان بەڕێ بكرێت.
موكری لە ماوەی ژیانی ئەدەبیدا، له چەندین ڕۆژنامەو گۆڤارو دەزگای ڕاگەیاندندا، بەرهەمەكانی بڵاوبوونەتەوە.
موكری بەشداریی لە چەندین كۆڕو سیمینار و چالاكیی ئەدەبیدا كردووه و رۆماننووسێكی جیددی بووە و یەك لە بەرهەمەكانی لە مەیدانی ئەدەبی كوردیدا باس خولقێن بووە.
محەممەد موكری ماوەیەك تووشی نەخۆشیی دڵ ببوو، سەرئەنجام بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6-5-2012، لەماڵەوە له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
موحەممەدی موکری ١٣٢٤ی هەتاوی لە شاری کەرکووک لە دایک بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و بەتایبەت رۆمانەکانی\"هەرەس، تۆڵە، ئەژدیها و سەگوەڕ\"ە.