محەممەد فەدەوی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

17:52 - 22 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ، محەممەد فەدەوی کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "مەلقەرەنیـ"ـی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٧٥٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

ئەو هاووڵاتییە چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، محەممەد فەدەوی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.