محەممەد فەتحوڵڵاهی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

18:30 - 28 خاکەلێوه 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد فەتحوڵڵاهی" کوڕی بایەزید خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتیی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

محەممەد فەتحوڵڵاهی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.