محەممەد سەلیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:59 - 20 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد سەلیمی" خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کراوە.

محەممەد سەلیمی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.